English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا نایەوێت بە پەلە لە ئەفغانستان بکشێتەوە
2019-04-15 [12:35 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئاژانسی هەواڵەکانی فرانس پریس دەڵێت یاسادانەرێکی ناوداری دیموکراتەکان ئەمڕۆ لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان گوتی؛ وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا نایەوێت بە پەلەو بە هەڵەشەیی لە ئەفغانستان بکشێتەوە. ئەمەش لە سەرو بەندی هەوڵی بەردەوام بۆ کۆتاییهێنا بە جەنگ لە ئەفغانستان.

لەو بارەیەوە سەنتۆر "جین شەهین" لە لیژنه‌ی کاروباری سەربازی ئەنجومەنی سەنات، ئەوەی سەرپەرشتی کاروباری سوپای ئەمەریکا دەکات جەختی لەوەکرد کە دەبێت خانمان ئامادەییان هەبێت لە سەر مێزی دانوساند هاوکاتی ئەوەی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا هەوڵی دانوساند لەگەڵ گروپی تالیبانی ئەفغانی دەدات.

سەرۆک ترەمپ ساڵی رابردوو بە راوێژکارانی خۆی گوت کە دەیەوێت ئەو 14 هەزار سەربازە ئەمریکاییانەی بوونێکی کاریگەریان لە ئەفغانستاندا هەیە، بە نزیکەی نیوە کەمبکاتەوە، ئەمەش بووە مایەی رەخنە گرتن لە سەرۆک ترەمپ بەوەی کە هەوڵی کشانەوەیەکی بە پەلە و بێپلان دەدات.

لە وتەکەیدا بۆ پەیامنێران" لە باڵوێزخانەی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە کابول " جین شەهین" گوتی ؛ ئەوەی ئێمە لێرە گوێ بیستی بووین ئەوەیە هەرچی دانوسانەکان کۆتایی بە شەڕەکە بێنێت، دەبێت زۆر بە وردی بکرێت ئەوەی کە هەموو لایەنەکان بەشداری لە دانوسانەکاندا بکەن و هەروەها نابێت وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و بێپلان لە ئەفغانستان بکشێتەوە.





ئەم هەواڵە 727جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad