English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەحمەد تورک وەک سەرۆک شارەوانی دەستبەکاربوو
2019-04-15 [12:42 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەحمەد تورک سەرۆک شارەوانی ماردین، چووە دادگای ماردین و لەوێ مۆری شارەوانی لە دەزگای هەڵبژاردنەکان وه‌رگرت و لە ئەرکەکەی خۆیدا دەستبەکاربوو.

لە میانی دەرچوونیدا لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا و گوتی: "بۆ خزمەتکردنی خەڵك بە راسترین شێوە، بە هەموو توانامانەوە هەوڵ دەدەین. هەموو کارێک کە دەیکەین بە شەفافی و لەگەڵ خەڵكی خۆماندا بڵاوی دەکەینەوە. بۆ ئەوەی شایستەی خەڵک بین هەموو پێکەوە کار دەکەین".

تورک دواتر چووە سەرۆکایەتی شارەوانی گەورەی ماردین.

ئەحمەد تورک ئاماژەی بەوەدا کە هەوڵ دەدات شایستەی ماردینییەکان بێت و گوتی: "تا ئەمڕۆ ئەو سیاسەتانە و ئەو کارانەی کراوە، تەندەرەکان و کارەکان چی کراوە چاویان بەسەردا دەخشێنینەوە. ئەو کارانەی دەیکەین لەگەڵ خەڵکی خۆماندا بەشی دەکەین. ئیدارەیەکی شەفاف و دادپەروەر دەبێت''.

 

aa





ئەم هەواڵە 5176جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad