English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤالڤێردی : میسی و دیمبلی بۆ یارییەکەی سبەی ئامادەن 
2019-04-15 [04:41 AM]

ZNA- ھەولێر 


 

ئارنستۆ ڤالڤێردی راھێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ھێرش دەکاتە سەر سیستەمی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپی سەبارەت بە یارییەکانی چامپیۆنزلیگ . 

لەمیانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانی ڤالڤێردی رایگەیاند : میسی لە حاڵەتێکی زۆر باشدایە و بۆ یارییەکەی سبەی ئامادە دەبێت. 

ڤالڤێردی گووتیشی : رێکخەرانی چامپیۆنزلیگ کارێکی زۆر نا مەعقوڵ دەکەن چونکە ھەندێک یانەی لە قۆناغی ھەشتی چامپیۆنزلیگ شەش رۆژ پشوویان بەردەکەوێت و ھەندێکیان ٨ رۆژ پشوو ، کارە راستەکە ئەوەیە ئەو تیپانەی رۆژی سێ شەممە یارییان کردووە بەھەمان شێوە رۆژی سێشەممە یاری بکەنەوە و ئەو تیپانەی رۆژی چوارشەممە یارییان کردوە لە ھەفتەی داھاتوو رۆژی چوارشەممە یاری بکەنەوە، ئەو کاتە ھەموو تیپەکان وەک یەک پشوو وەردەگرن. 

ڤالڤێردی راشیگەیاند : دیمبلی بۆ ماوەی چوار ھەفتە لە یاریگاکان دوور کەوتەوە بەڵام لە یارییەکەی ھۆیسکا بۆ ماوەی ٧٠ خولەک یاری کرد و ئەو ئێستا بەتەواوەتی ئامادەیە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 922جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad