English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دارایی لە بارەی چۆنیەتی دانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان ڕوونكردنەوە دەدات
2019-04-16 [06:30 AM]

ZNA – هەولێر


بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی لە بارەی چۆنیەتی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچەی مووچەخۆران روونکردنەوە دەدات ودەڵیت، پێشنیارمان کردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران پارەی پاشەکەوتی مووچە بە رەقەم بچێتە سەر حیسابی فەرمانبەران.

به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌کنەلۆژیای بانکه‌کان لە وه‌زاره‌تی دارایی مسته‌فا سه‌عید، بە باسی راگەیاند: پێشنیاریان کردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران ئەگەر بەکاشیش پارەی پاشەکەوتی مووچە نەدرێتەوە بە رەقەم بچێتە سەر حیسابی فەرمانبەران،هەروەها ئەگەر هەموو فەرمانبەران حیساب بانکیان بۆ بکرێتەوە بە رەقەم بڕی پاشەکەوتی مووچە دەخرێتە سەر حیساب بانکی فەرمانبەران".

ئەو گوتیشی:" تاوەکو ئەو پاشەکەوتی مووچەیەی هەیە هەمووی نەبێتە ماڵ لەسەر حکوومەت، ئەگەر پارەی کاشیش لە ژێر دەست نەبێت مانگانە رەقەمێک بخرێتە سەر حیساب بانکی فەرمانبەران، ئەگەر لەسەرەتاشەوە بەم جۆرە بکرایە ئێستا ئەو هەموو بەرپرسیاریەتیە نەدەکەوتە ئەستۆی حکوومەت".

به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌کنەلۆژیای بانکه‌کان لە وه‌زاره‌تی دارایی  جەخت دەکاتەوە، تاکە چارەسەر ئەوەیە مانگانە بڕێک پارە وەکو رەقەم بخرێتە سەر حیسابی بانکی فەرمانبەران، دەشڵێت:" بۆ نمونە مانگانە هەر فەرمانبەرێک 500 هەزار یان ملیۆنێک دینار بچێتە سەر حیساب بانکیەکەی، ئەوەش بۆ حکوومەت زۆر گران نیە و چارەسەرێکی باشە بۆ ئەو پرسە".

دشڵیت:  دەکرێت پاش ئەوەی پارەکە دەچێتە حیساب بانکیان، بە رێکاری تایبەت پارەی کرێی ئاو و کارەبا و باج و پێشینەکان بدرێتەوە، دەکرێت بەرەقەم لە حیسابی فەرمانبەر بچێتەوە بۆ حیساب بانکی حکوومەت، بەم جۆرە فەرمانبەر و حکوومەتیش دەتوانن لەو پرسە سودمەند بن".

ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رای گەیاندووە" لە پڕۆژە یاسای چاکسازی بڕگەیەکی تایبەتە بە چۆنیەتی گەراندنەوەی پاشەکەوتی مووچە لە رێگەی حیساب بانکی فەرمانبەران هەیە، هەروەها بۆ ئەو پرسەش لەگەڵ بەغدا گفتوکۆ دەکەین"

لە شوباتی ٢٠١٦ حکوومەت بڕیاری پاشەکەوتکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دا، لە ئاداری 2018 رێژەی پاشەکەوت کەمکرایەوە، لە ئاداری 2019دا بە یەکجاری سیستەمەکە هەڵگیرا.

حکوومەت زیاتر لە 10 ملیار دۆلاری پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران قەرزارە.

 

 





ئەم هەواڵە 15079جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad