English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگرگرتنی کڵێسای مێژوویی نۆتردام لە پاریس کاردانەوەی بەرفراوانی لێکەوتەوە
2019-04-16 [06:41 AM]

ZNA-هەولێر


ئاگرگرتنی کڵێسای مێژوویی نۆتردام لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا کاردانەوەی بەرفراوانی لێکەوتەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و، زۆرێک لە سەرکردەکانی جیهان شۆک و هاوخەمی خۆیان دەربڕی لەگەڵ گەلی فەڕەنسا.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەژماری خۆی له‌ "تویتەر" نوسیوویەتی: "تووشی تاسان بووم کاتێک وێنەکانم لە پاریسەوە بینی و، ئاگر کڵێسای مێژوویی نۆتردامی قوتدەدا"، ئەوەشی زیاد کرد: "خه‌یاڵمان لەگەڵ حکوومەت و گەلی فەڕەنسایە".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا به‌ هه‌مانشێوه‌ لە هەژماری خۆی له‌"تویتەر" گوتی: " ئەمە دڵتەزێنە وادیارە بەتەواوەتی دەسووتێت. ئەمە بەشێکە لە کەلتوور و ژیانمان و، کڵێسای نۆتردام بێوێنەیە لە جیهاندا".

هەروەها پاپای ڤاتیکان، تووشی شۆک بوو بەهۆی ئەم رووداوە.گوتەبێژی حیبری مەزن گوتی: "ڤاتیکان هەست بە خەمناکییەکی قووڵ دەکات و، هاوخەمە لەگەڵ کاسۆلیکەکانی فەڕەنسا و، نزا دەکات لەپێناو کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە، کە هەموو توانای خۆیان خستووەتە گه‌ڕ".

تێرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بریتانیا گوتی: "خه‌یاڵم لەگەڵ گەلی فەڕەنسایە".

له‌ لایەکی دیکەوە گوتەبێژی ئەنگێڵا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا گوتی: "بیرمان لەگەڵ هاوڕێ فەڕەنسییەکانە" و، کڵێسای نۆتردامی بە هێمای فەڕەنسا و کەلتووری ئەوروپا وەسف کرد.

جێی باسە، کڵێسای نۆتردام لەنێو لیستی کەلەپووری کەلتووری جیهانییە کە سەر بە رێکخراوی یونسکۆیە، کە دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٢ی زاینی. دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌ ئاگری گرت، بۆ ماوه‌ی چه‌ندین كاتژمێر ئه‌و ئاگره‌ به‌رده‌وامبوو و زیانێكی زۆری پێگه‌یشت، دواجار له‌ كاته‌كانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ توانرا ئاگره‌كه‌ به‌ ته‌واوی كۆنتڕۆڵ بكرێت.

بەپێی رۆژنامەی "لۆڤیگارۆ"ی فەڕەنسی، گابرێیل بلاس، گوتەبێژی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی پاریس گوتی،  ئاگرەکە بەهۆی پرۆسەی چاککردنەوەی گومەز و بەشی سەرەوەی کڵێساکەوە بووە و، لێکۆڵەره‌وان دەستیانکرد بە لێکۆڵینەوە لەگەڵ کرێکارەکان کە لە شوێنی رووداوەکە بوون.





ئەم هەواڵە 5446جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad