English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راچێتەی نووسینی دەرمان لەلایەن پزیشك دەکرێتە کۆمپیوتەر
2019-04-16 [12:54 PM]

هەولێر _ ZNA


 

سەندیکای پزیشكانی کوردستان چەند بڕیارێك لەبارەی نووسینی رەچەتەی پزیشكی دەردەکات، رایدەگەیێنێت لەمەودوا دەبێت راچێتەی پزیشكی لە نۆڕینگە، سەنتەر و نەخۆشخانە تایبەتەکان بە کۆمپیوتەر بنووسرێت.

بەگوێرەی بڕیارێكی نوێی ئەنجوومەنی باڵای سەندیکای پزیشكانی کوردستان دەبێت لەماوەی سێ مانگی داهاتوودا هەموو پزیشكان نووسینی راچێتە بکەنە سیستەمی کۆمپیوتەری و نابێت هیچ پزیشکێک بە دەست راچێتە بنووسێت.

ئەنجوومەنی باڵای سەندیکای پزیشكانی کوردستان لە بەشێكی دیکەی بڕیارەکەدا لەبارەی راچێتەی پزیشكی کە ئاماژە بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران کراوە، دەڵێت دەبێت سەرجەم پزیشكان ناوی زانستی دەرمان بنووسن، وە دەرمانەکانیش لەسەر راچێتەی پزیشكی بە کۆمپیوتەر بۆ نەخۆش نووسرابن.

پێشتر لە باشووری کوردستان چەندینجار حاڵەتی بە هەڵە پێدانی دەرمان لەلایەن دەرمانخانەکان بە نەخۆش هەبووە، ئەمەش چونکە بەشێكی پزیشكان بە دەستنووسێكی ئاڵۆز ناوی دەرمانەکانیان دەنووسی و لەجیاتی ناوی زانستی، ناوی بازرگانی دەرمانەکان بۆ نەخۆش دەنووسران، بەڵام ئەم بڕیارەی سەندیکای پزیشكانی کوردستان ئەم گرفتە چارەسەر دەکات.





ئەم هەواڵە 7612جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad