English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی نەمسا پێشوازی لە گەنجە کوردەکە دەکات
2019-04-16 [09:53 AM]

ZNA- هەولێر


فەلاح حەسەن ئەو گەنجە کوردەی کە جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھان و یەکێتی لاوانی ئەوڕوپایە ، بۆ بەشداریکردن لەکۆبوونەوەیەکی سەرۆکایەتی لاوانی سیاسی ئەوڕوپا گەیشتە پایتەختی ڤیەننا ،وە لەسەرەتادا بۆ ئێوارە خوانێکی فەرمی لەلایەن سەرۆکی حکومەتی ئەو ووڵاتە سیباستیان کورز پێشوازی لێکرا.
لاوە کوردەکە دەڵێت دیدارەکەمان زۆر برایانە و دۆستانە بوو بەحوکمی پەیوەندی پێشوومان لەگەڵ یەکتر کاتێک کە سیباستیان سەرۆکی لاوانی نەمسا بوو، ئێمە ئەوکات یەکترمان ناسیووە ، ھەروەھا جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھان و ئەوڕوپا دەڵێت باسی ڕەوشی ئێستای ھەرێمی کوردستانم بۆیکرد بەتایبەتی دوای سەرکەوتنی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بەسەر تیرۆرستانی داعشدا، ئەو ھەمیشە ھەروەکو پێشوو پشتیوانی خۆی بۆ ھەرێمی کوردستان و لاوانی کوردستان دەربری.
شایەنی باسە ساڵێک لەمەوبەر لەسەر داوای سیباستیان سەرکردایەتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بانگھێشتی نەمسا کران و سەردانی ئەو ووڵاتەیان کرد کەئەمەش بەیەکەمین سەردانی فەرمی و مێژووی لاوانی سیاسی کورد ھەژمارکرا کەلەسەر ئاستێکی ئاوا بەرزبێت.





ئەم هەواڵە 3586جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad