English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێش یارییەکەی ئەمشەو ڤالڤێردی کێشەی بۆ دروست بووە 
2019-04-16 [01:12 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئارنستۆ ڤاڵڤێردی راھێنەری یانەی بەرشەلۆنە پێش یارییەکەی ئەمشەوی لە بەرامبەر یانەی مانشستەر یونایتد لە قۆناغی ھەشتی چامپیۆنزلیگ کێشەی بۆ دروست بووە . 

سەرچاوە رۆژنامەوانیەکان باس لەوە دەکەن کە ڤالڤێردی لە نێوان دیمبلی و کۆتینیۆ یەکلایی نەبووتەوە کە یاری بەکامیان بکات لە تەک میسی و سوارێز . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، پێش پێکانی ، دیمبلی لەتەک میسی سوارێز یاری دەکرد و ئاستێکی باشی پێشکەش دەکرد، بەڵام دوای ئەوەی لە مانگی رابردوو دیمبلی تووشی پێکان ھات کۆتینیۆ جێگەی گرتەوە و لەماوەی رابردووش ئاستێکی زۆرباشی پێشکەش و لە یاری چوونیش لەبەرامبەر مانشستەر یونایتد سەرکەوتوو لە ئەرکەکانی . 

لەلایەکی دیکەش چەند سەرچاوەیەکی رۆژنامەوانی دەڵێن ، ئەمشەو ڤالڤێردی پلانی خۆی دەگۆڕێت لە (٤ – ٣-٣ ) بۆ (٤ – ٤ - ٢) بەم شێوەیەش ھەردوو یاریزان دیمبلی و کۆتینیۆ لەسەر کورسی یەدەگ دەبن و ئارتۆرۆ ڤیدال لە ناوەڕاستی یاریگا یاری دەکات. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 10639جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad