English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھێزێكی سوپای ئەمریكا لە تكریت دەچێتە بنكەی سپایكەر
2019-04-16 [03:31 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند، ھێزێكی سوپای ئەمریكا، گەیشتووەتە بنكەی سپایكەر و لەگەڵ بەرپرسانی سوپای عێراق کۆبووەتەوە.

بە پێی لێدوانی سەرچاوەکە هێزەکانی ئەمریکا لە نێو بنکەی سەربازیی سپایکەر لە  نزیك تكریت و لەگەڵ ھەندێك لە فەرماندە سەربازییەكانی عێراق و سەرۆك ھۆزەكانی ئەو ناوچەیە كۆبووەتەوە.

ئەم سەرچاوەیە دەڵێت هیچ زانیارییەک لەبارەی نێوەرۆکی کۆبوونەوەکە دزەی نەکردووەتە دەرەوە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە نەكردووە، ئەو ھێزانەی ئەمریكا لەو بنكەیە دەمێننەوە  یان بۆ بەسەرکردنەوە چوونە و بنکەکە جێ دەهێڵن.





ئەم هەواڵە 7333جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad