English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەردەشیر کامکار کۆنسێڕتێک بۆ لێقەوماوانی سێڵاو ساز دەکات
2019-04-16 [05:46 AM]

تاران - ZNA 


موزیکزانی کورد ئەردەشیر کامکار و گۆرانیبێژی ئێرانی حیسامەدین سیراج، کۆنسێڕتێک بۆ لێقەوماوانی سێڵاو پێشکەش دەکەن.

 

لەم کۆنسێڕتەدا کە بە ناوی "گۆرانییەکانی نیشتمان" The Songs Of The Earth لە ئەردەشیر کامکار بە ئامێری کەمانچە و سەرپەرەستی گرووپ و حیسامەدین سیراج بەشدارن.

 

ئەم کۆنسێتەدا بە ناونیشانی "هاونەوا" لەگەڵ خەڵکانی لێقەوماوی ئێران کاتژمێر 9:30ی شەوی 3ی ئایار 2019 لە تەلاری وەحدەتی شاری تاران بەڕێوەدەچێت.

 

ئەندامانی ئەم گرووپە موزیکە بریتین لە: ئەردەشیر کامکار ـ ژەنیاری کەمانچە و سەرپەرەستی گرووپ، حیسامەدین سیراج ـ گۆرانیبێژ، ئەڕژەنگ کامکار ـ ژەنیاری زەرب، حوسێن رەزایی نیا ـ ژەنیاری دەف، ئەمیر ناسر رەنجبەر ـ ژەنیاری کەمانچە، سابیر سووری ـ ژەنیاری عوود، سەعید قوربانی ـ ژەنیاری سەنتوور و نەوید موسمێر ـ ژەنیاری باغڵەمە.

 

مەنسوور جیهانی





ئەم هەواڵە 2995جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad