English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ.. ئه‌یاكس یۆڤانتۆسی لە چامپیۆنز لیگ دوورخسته‌وه‌
2019-04-17 [05:49 AM]

ZNA- ھەولێر



لە یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی چامپیۆنز لیگ یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لەناو یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئەیاکسی ھۆڵەندی کرد.

لە ئەنجامدا ئەیاکس توانی رۆناڵدۆ و یۆڤانتۆس لە پاڵەوانیەکە دووربخاتەوە کاتێک یاریەکە ٢-١ لێی بردەوە.

لە گێمی یەکەم ھەرچەندە لە خولەکی ٢٨ رۆناڵدۆ دەست پێشخەربوو لە تۆمارکردنی گۆڵی یەکەمی بۆ یانەکەی، بەڵام  یاریزان ڤان دی بیک وەڵامی رۆناڵدوی دایەوە و لە خولەکی ٣٤ گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمارکرد.
لە گێمی دووەم یانەی ئەجاکس ئاستێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەشکردو توانی گۆڵی دووەم لە خولەکی ٦٧ لە لایەن دی لێگت بکات و یاریەکە ٢-١ بباتەوە.

بە ئەنجامی چون و ھاتن ٣-٢ یانەی ئەیاکسی ھۆڵەندی گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتیەکە و یانەی یۆڤانتۆسیش ماڵئاوایی کرد.





ئەم هەواڵە 7207جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad