English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا بەرزبویەوە
2019-04-17 [06:01 AM]

ZNA-هەولێر


بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوتی خاوی برێنت 21 سەنت و بەڕێژەی لەسەدا 0.29 بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 71.93 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا و پێش كۆتا مامەڵەی، نرخی برێنت بەڕێژەی لەسەدا 0.5 بۆ 72.08 دۆلار بۆ یەك بەرمیل بەرزبوەتەوە و ئەوەش لە رێكەوتی 8ی تشرینی دوەمی ساڵی رابردوەوە تا ئێستا بەرزترین ئاستی تۆماركراوە لەمساڵدا.
هاوكات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 40 سەنت و بەڕێژەی لەسەدا 0.6 بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل كردویەتیە 64.45 دۆلار.  

لەمیانەی كەمكردنەوەی رێژەی وەبەرهێنان و هەناردەكانی نەوت لە لایەن وەبەرهێنەرانیەوە و كەمبونەوەی رێژەی نەوتی خەزنكراو لە عەمبارەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكادا، خواستی پاڵاوگە نەوتیەكانی وڵاتی چین لەسەر ئەو بەرهەمە بوە هۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا.





ئەم هەواڵە 4114جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad