English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سزاكانى ئه‌مریكا تویته‌ره‌كه‌ى قاسم سوله‌یمانیشى گرته‌وه‌
2019-04-17 [07:15 AM]

ZNA- ھەولێر



دواى ئه‌وه‌ى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌فه‌رمى سوپاى پاسدارانى ئێرانى خسته‌ لیستى تیرۆره‌وه‌، تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ئه‌كاونتى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ی سوپاى قودسى سه‌ربه‌ سوپاى پاسدارانى داخست.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌، تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ئه‌كاونتى قاسم سوله‌یمانى داخستوه‌ و پابه‌ندی ئه‌و سزایانه‌ بوه‌، كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌سه‌ر سوپاى پاسدارانى ئێراندا سه‌پێندراون.
فه‌رمانده‌كه‌ی سوپاى قودس 888 هه‌زار شوێنكه‌وتوى له‌ تویته‌ردا هه‌بوو، ئه‌كاونته‌كه‌شی له‌ رۆژى دووشه‌ممه‌ 15-4-2019 راسته‌وخۆ دواى ده‌رچوونى بڕیاره‌كه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریكا داخراوه‌، هاوكات تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینیستاگرامیش هه‌مان سزای به‌سه‌ر قاسم سوله‌یمانىدا سه‌پاند.
دواى كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ رێكه‌وتنى ئه‌تۆمى وڵاتانى 5+1 گرژییه‌كانى نێوان واشنتۆن و تاران زیادى كرد و چه‌ندین سزاى ئابورى به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پانده‌وه‌، هه‌روه‌ك یه‌كه‌مجاریشه‌ ئه‌مریكا سوپاى فه‌رمى وڵاتێك بخاته‌ لیستى تیرۆره‌وه‌.
له‌ وه‌ڵامی ئه‌و بڕیاره‌ی واشنتۆندا، ئێرانیش بڕیاری دا وه‌ك تیرۆریست ته‌ماشای سه‌ربازانی ئه‌مریكا بكات و به‌ فه‌رمی سوپای ئه‌و وڵاته‌ی خسته‌ لیستی تیرۆریستانه‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 2455جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad