English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ سه‌دان ملیۆن كوللـه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ئێران
2019-04-17 [07:44 AM]

ZNA-هەولێر


ژماره‌یه‌كی ئێكجار زور كوللـه‌ كه‌ به‌ سه‌دان ملیۆن مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێن هێرش دەکەنە سەر ئێران

به‌رپرسانی ئێران راگەیاندووە : ژماره‌یه‌كی ئێكجار زوری كوللـه‌ كه‌ به‌ سه‌دان ملیۆن مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت، له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی عه‌ره‌بی به‌ره‌و ناوچه‌كانی باشووری ئێران به‌ تایبه‌تی پارێزگای هرمزكان دزه‌یان كردووه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ رێكخراوی پارستنی رووه‌ك ئاماژەی بەوەش کرد: لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان خستووه‌ته‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی رێگا له‌و زینده‌وه‌رانه‌ بگرن و نه‌گه‌نه‌ نێو زه‌وی و بێستانه‌كانی جووتیاران.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه‌ كه‌ بارانه‌ به‌ خوڕه‌كانی هه‌فته‌كانی رابردوو كه‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێرانی گرته‌وه‌، بۆته‌ رێگرییه‌كی باش له‌به‌رده‌م دزه‌كردنی هێرشی كوللـه‌كان.

 





ئەم هەواڵە 7165جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad