English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ قەتەر دەکاتەوە
2019-04-17 [11:05 AM]

ZNA- ھەولێر 



نێچیرڤان بارزانی لە دیدارێکدا لەگەڵ  حسێن ئەلفەزالە ھەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی قەتەر لە بەغدا، خواستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ قەتەر نیشان دا، پوختەیەکیشی دەربارەی قەیرانەکانی ساڵانی ڕابردوو و تێپەڕاندنیان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو پێشکەش کرد بەتایبەتی ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی ھەولێر ـ بەغدا و بڕیاردان لەسەر گفوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

ھەر لەم دیدارەدا کە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧/٤/٢٠١٩ بەڕێوە چوو، بەڕێزیان باسی لە پرۆسەی سیاسیی ھەرێمی کوردستان کرد و ئاماژەی بەوە دا کە ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێم لە دوا قۆناغدان.
لای خۆیەوە ئەلفەزالە سڵاو و ڕێزی سەرکردایەتیی وڵاتەکەی گەیاندە  نێچیرڤان بارزانی و پیرۆزباییی سەرکەوتنی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان کرد و ھیوای خواست کابینەی نوێ بە زووترین کات پێکبھێنرێت، جەختیشی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی قەتەر لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان کردەوە و ڕۆڵی ھەرێمی کوردستانی لە تێپەڕاندنی قەیرانەکان و شەڕی دژی تیرۆر  و پێشوازیکردن لە ژمارەیەکی زۆری ئاوارە و پەنابەران بەرز نرخاند.
ھەردوولا باسیان لە پرسی ئاوارە و پەنابەران کرد و جەختیان لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانبەرکەوتووەکانی شەڕی داعش و گەڕانەوەی سەربەرزانەی ئاوارەکان بۆ شوێنی خۆیان کردەوە.
 ئەلفەزالە باسی لە سەردانی شاندێکی بزنسمانانی قەتەری بۆ ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی دروستکردنی دەرفەتی وەبەرھێنان کرد و لەمبارەیەوە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لەم ھەنگاوە کرد و ھاوکاری و ئاسانکاریی حکوومەتی ھەرێمی بۆ وەبەرھێنەرانی دووپات کردەوە.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 3967جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad