English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فرانکفۆڕت چارەنووسی ئامانجەکەی ریال و بەرشەلۆنەی یەکلایی کردەوە 
2019-04-17 [03:36 AM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی ئەنتەراخت فرانکفۆڕتی ئەڵمانی چارەنووسی لۆکا یۆڤیتچی ھێرشبەری تیپەکەی بە فەرمی یەکلایی کردەوە . 

ئەمڕۆ یانەی فرانکفۆڕتی ئەڵمانی لەپێگەی خۆی رایگەیاند ، بۆندی یاریزان لۆکا یۆڤیتیچ لە خواستنەوە گۆڕا بۆ گرێبەستی ھەمیشەیی و تا ساڵی ٢٠٢٣ لەگەڵ یانەی فرانکفۆڕت دەبێت . 

یانەی فرانکفۆڕت بەشێوەی خواستن گرێبەستی لەگەڵ لۆکا مۆرکردبوو کە یاریزانی یانەی بەنفیکای پورتوگالی بوو، بەڵام ئەمڕۆ توانی تەنھا لەبەرامبەر ٨ ملیۆن یۆرۆ گرێبەست ئەم یاریزانە بکاتە ھەمیشەیی . 

دوای ئەوەی یانەی بەرشەلۆنە لەگرێبەست کردن لەگەڵ ئەم یاریزانە کشایەوە، ئێستا دەبێت یانەی ریال مەدریدی پارەیەکی زیاتر تەرخان بکات بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە مۆربکات، ئەمەش ئامانجی سەرەکی یانەی فرانکفۆڕت بوو. 

لۆکا یۆڤیتیچ لەم وەرزە وەک ھێرشبەر ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات، ئەمەش وایکرد ئەم یاریزانە ببێتە ئامانجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7543جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad