English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی ئیسرائیل نه‌تانیاهۆی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ راسپارد
2019-04-17 [09:19 AM]

ZNA -


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ سه‌رۆكی ئیسرائیل، سه‌رۆكی وه‌زیران بنیامین نه‌تانیاهۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكمه‌تی داهاتوو راسپارد، دوای ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی نۆی ئه‌م مانگه‌ ده‌نگی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی كنێست برده‌وه‌.

ماوه‌ی ده‌ ساڵه‌ نه‌تانیاهۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی له‌ ده‌سته‌، بۆ جاری پێنجه‌م ئه‌م پۆسته‌ی به‌ده‌ست هێنا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی داواكاری گشتی ئیسرائیل ئه‌فیخای ماندلبلێت سێ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی بخاته‌ ئه‌ستۆی سه‌رۆكی وه‌زیران، لای خۆیه‌وه‌ نه‌تانیاهۆ هه‌ر سه‌رپێچییكردنێك ره‌ت ده‌كاته‌وه‌.

له‌ مه‌راسیمی راسپاردنی نه‌تانیاهۆ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی وڵات ریئۆفین ریفلین بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت وتی، له‌كاتێكدا ناوچه‌كه‌ به‌ده‌ست ئاڵۆزیه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت توانیمان ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات بپارێزین و ئیسرائیل بۆ هێزێكی جیهانی بگۆڕین.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 5848جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad