English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی كارەبای مۆلیدەی شارە نیشتەجێبووەكان دیاریدەكرێت
2019-04-18 [12:04 PM]

ZNA-هه‌ولێر


لەراگەیاندراوێکدا کەوێنەیەک دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەتووە ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایدەگەێنێت ، بەمەبەستی دیاریکردنی کارەبای مۆلیدەی سیتیەکان (شارە نیشتەجێبووەکان) بەسەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و لیژنەی وزەی ئەنجومەنی پارێزگاو چاودێری بازرگانی و دەستەی وەبەرھێنان لەبەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.

 ئاماژە بەوەش دەکەن کەلەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر نرخی کیلۆواتی کارەبای ستییەکان و وردەکاری خەرجییەکانی و پابەندکردنی خاوەن ستییەکان بەنرخێکی فەرمییەوە نەوەک خۆیان سەربەخۆیانە نرخ دیاری بکەن.

 راشیدەگەیەنن ، ھەر لەکۆبوونەوەکەدا ھەموو وردەکاری خەرجییەکانی مۆلیدەی ستییەکان خرایەڕوو بڕیاریشە دوا پێشنیار ئاراستەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بکرێت تاوەکو بڕیاری ئەنجومەنی بۆ دەربکرێت.





ئەم هەواڵە 4546جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad