English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگادارییه‌ك له‌ باری ئاوی له‌ په‌رداخنراو
2019-04-18 [02:32 AM]

ZNA - هه‌ولێر


قائیمقامییه‌تی سلێمانی ده‌رباره‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ نوسراو ئاراسته‌ی ئاسایش و هاتوچۆ و شاره‌وانی ده‌كات و سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانیش ده‌ڵێت؛ ده‌ست به‌سه‌ر بارهه‌ڵگر و كۆگاكانیاندا ده‌گیرێت.

گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ بەپێی زانیارییە تەندروستییەكان دانانی ئاوی لەدەبە وپەرداخنراو كارێكی نەشیاوە، چونكە لەڕووی تەندروستییەوە تیشكی خۆر كاریگەری هەیە وبه‌هۆی ئەو تیشكەوە كارلێكی كیمیایی له‌نێوان ئه‌ومادده‌ی ده‌به‌ی پلاستیكی لێ دروستكراوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاوه‌ی بۆخواردنه‌وه‌ تێی كراوه،‌ رووده‌دات ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ‌ته‌ندروستی هاوڵاتیان دروستده‌كات.

وتی؛ قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌رباره‌ی ئاوی له‌ده‌به‌نراو، نوسراوی ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاسایش و هاتوچۆ و شاره‌وانی كردووه‌ بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئاوی به‌رتیشكی خۆر و ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی به‌ دانه‌پۆشراوی ده‌گوێزنه‌وه‌‌‌.

وتیشی؛ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سزای ماددی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌دات به‌دانه‌پۆشراوی و له‌به‌ر تیشكی خۆر ئاوی له‌ده‌به‌نراو ده‌گوازنه‌وه‌ و عه‌مباری ده‌كه‌ن.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد؛ داوا له‌ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه‌ ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و بارهه‌ڵگر و كۆگای دوكان و ماركێتانه‌ی ئاو له‌به‌ر تیشكی خۆر ده‌گوازنه‌وه‌ و عه‌مبار ده‌كه‌ن بگرن و ره‌وانه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بكه‌ن تا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی بگیرێته‌‌ به‌ر.





ئەم هەواڵە 3802جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad