English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: له‌ بواری ئه‌منی و هه‌واڵگری رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ سعودیه‌ كراوه‌
2019-04-18 [02:58 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق محه‌ممه‌د عه‌لی حه‌كیم رایگه‌یاند، به‌منزیكانه‌ له‌گه‌ڵ سعودیه‌ هاوكاری ئه‌منی و هه‌واڵگری له‌ نێوان ریاز و به‌غدا ده‌ست پێده‌كات.

حه‌كیم باسی له‌وه‌ كرد، به‌شێوه‌یه‌كی خێرا كار له‌سه‌ر یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی واژووكراوی هه‌ردوولا ده‌كرێت، وتیشی، هه‌روه‌ك ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌ی له‌لایه‌ن شای سعودیه‌ شا سه‌لمانی كوڕی عه‌زیز و جێنشینی سعودیه‌ ئه‌میر محه‌ممه‌دی كوڕی سه‌لمان و سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌نجام دراوه‌، كاری پێده‌كرێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكراشی كرد، له‌میانی سه‌ردانی شاندی عێراق بۆ ریاز باس له‌ ڤیزه‌ و جۆره‌كانی پاسه‌پۆرت كراوه‌.

دوێنێ سەرۆکوەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی بەسەردانێکی فه‌رمی بەیاوەری بەشێک لە وەزیرەکانی کابینەکەی و چەندین خاوەنکاری عێراقی گەیشتە ریاز.

لە راگەیەندراوێکی ئۆفیسی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق لەچوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ سعوودیە، چاوی کەوت بە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز.

لە کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکەدا بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەکانی عێراق و سعوودیە لە گشت بوارەکاندا تاوتوێ کراوە و ئاماژە بەوە کراوە کە سەردانی باڵای دوو لایەنە گرنگی دەبێت بۆ سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە.

 

عه‌ره‌بیه‌





ئەم هەواڵە 2977جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad