English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ زیندانه‌كانی ئه‌م شاره‌دا ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان ده‌درێت
2019-04-18 [03:45 AM]

ZNA - هه‌ولێر


رێكخراوی هیومان رایتس ۆچ، رایگه‌یاند، له‌ زیندانه‌كانی مووسڵدا، ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازار دژ به‌ ده‌ستگیركراوه‌كان به‌كار ده‌هێنرێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، راپۆرتی رێكخراوی هیومان رایتس ۆچ له‌ باره‌ی ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌ زیندانه‌كانی مووسڵ بڵاوكرایه‌وه‌ و له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، ئه‌فسه‌ره‌ عێراقییه‌كان لانیكه‌م تا سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له‌ زیندانه‌كانی مووسڵدا ئه‌شكه‌نجه‌یان دژی ده‌ستگیركراوه‌كان به‌كارهێناوه‌.

جێگری به‌ڕێوبه‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌ رێكخراوه‌كه‌، رایگه‌یاند، كاتێك حكومه‌تی عێراق گوێ به‌ راپۆرته‌ جێی متمانه‌كان له‌ باره‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌وه‌ نادات، شتێكی سه‌یر نییه‌، به‌رده‌وام بێت له‌ پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ.

رێكخراوه‌كه‌، بۆ مه‌به‌ستی رێگرتن له‌و پێشێلكاریانه‌، په‌یوه‌ندییان به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ته‌وه‌ كردووه‌. ناوی چوار ئه‌فسه‌ری تۆمه‌تباریان راده‌ستی راوێژكارانی مافی مرۆڤی سه‌رۆك وه‌زیران، عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووه‌.





ئەم هەواڵە 7288جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad