English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ ڕووداوێكی هاتوچۆدا 11 كه‌س بوونه‌ قوربانى
2019-04-20 [07:27 AM]

ZNA-هەولێر


له‌ ڕووداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی شارۆكه‌ى بنگرد ـ ڕانیه‌، 6كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا و 5 تریش بریندار بوون.

پێش نیوه‌رۆی‌ دوێنێ هه‌ینی 19ی نیسان، له‌ئه‌نجامی‌ ڕووداوێكی‌ هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی‌ شارۆكه‌ى بنگرد – ڕانیه‌، شەش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو پێنجی تریش بریندار بوون.

ڕووداوه‌كه‌ له‌ نێوان دوو ئۆتۆمبێڵ له‌ جۆری‌ تۆیتا مەرزیە و كامریێک ڕوویداوه‌و له‌ئه‌نجامدا شەش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها پێنج كه‌سی‌ تریش بریندابوون كه‌ سه‌رجه‌می قوربانییه‌كان دانیشتوی‌ سنوری‌ شارۆكه‌ى بنگردن.

پۆلیسی‌ سلێمانیش ڕایگەیاند، پاش گه‌یشتنی‌ هێزه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ دوكان بۆ شوێنی‌ روداوه‌كه‌، برینداره‌كان گواسترانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ و پشکنین ‌و هێڵكاریی بۆ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌ کراوە و له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ناحیه‌ی‌ بنگردی‌ سه‌ر به‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ دوكانه‌وه‌ په‌راوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوەتەوە.
 





ئەم هەواڵە 3451جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad