English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قۆناغی ئێستامان دەخوازێ‌ خاوەن كوردستانێكی بەهێز بین
2019-04-20 [12:41 PM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


روون و ئاشكرایە ،ناوچەكە لە بەردەم گۆرانكاریی خێرا و پێشهاتی نوێیدا ، بۆیە، دەخوازێت گشت هێزولایەنە نیشتیمانپەروەرەكان بەوپەری بەرپرسیارییەتی كوردانەوە لە پێناو  بونیاتنان و پشتیوانیكردنی حكومەت  و كوردستانێكی بەهێز  تێبكۆشن وەك چۆن خۆراگری گەلی كورد لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوو و قارەمانییەتی هێزی پێشمەرگە و سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مسعود بارزانیی بۆ رووبەرووبوونەوەی پیلانگێرییەكان و لوغمە چێندراوەكان و حكومەتی كوردستان و دوای چوار مانگ لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆییی و بەتایبەتیش 16ی ئۆكتۆبەری2017، حكوومەتی عێراق بە پاڵپشتی چەند وڵاتێكی ئیقلیمی ، هەموو دەرگەیەكی دیپلۆماسیی لەسەر هەرێمی كوردستان داخست بۆ ئەوەی سزای هەرێمی كوردستان بدات.عێراق بە هەموو شێوەیەك شەڕی بە هەرێمی كوردستان دەفرۆشت، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی نێچیرڤان بارزانییەوە دەستیكردەوە بە گەشتە دیپلۆماسییەكانی بۆ وڵاتانی دەرەوە و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە جارێكی دیكە هەرێمی كوردستان لەڕووی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان بوژانەوەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە ببینێت.
بەڵام بە هەول و كۆششە بەردەوام و دیپلۆماسی و سیاسییەكانی دەولەتمەدار نێچیرڤان بارزانی و راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەستیكردووە و جارێكی دیكەش پێگەی هەرێمی كوردستان بەهێز بكاتەوە. بۆیە ئاسۆی روونی دیپلۆماسی و پێشكەوتنی گەورە لە بواری سیاسی و ئابووری لە چاوەروانی هەرێمی كوردستان دەكات .. هەموو ئەو پێشكەوتنە دیپلۆماسیایە لە خۆوە ناهاتۆتە دی بەڵكو بەرهەمی ئەندازیاری دیپلۆماسیی پێشمەرگە،سەرۆك مسعود بارزانییە ..بە دڵنییاییەوە ، بە دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەم و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ، چاوەروان دەكرێ‌ پێگەی گەلی كورد و هەرێمی كوردستان پێشكەوتن و سەركەوتنی زیاتر بەخۆیەوە ببینێ..چەند ساڵی رابردوو، سەرەرایی بوونی كێشە وقەیرانی زۆرەوە ،بەڵام بەهۆی گرتنەبەری سیاسەتێكی ژیرانە توانرا كەشتی هەرێمی كوردستان بەرەو قەراغی دڵنییایی بگەێنێت. هەرێمی كوردستان لە ئاستی هەرێمی و سەروو هەرێمی، بەهۆی پێگە ژیۆسیاسی و ژیۆستراتیژی و تەنانەت ژیۆئیكۆنۆمییەكەی پەیوەندییەكانی پتەوتر و باشترن بەبەراورد لەگەڵ بەغدا. بۆیە ئەوەش جێگەی هەڵوەستە لەسەركردنەوە و هۆكاری زۆرن. بەڵام دیپلۆماسی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەپاڵ بوونی هێزی پێشمەرگە و جەنگی دژی داعش و هەروەها بوونی دەرفەتی ئابووری بێوێنە لە هەرێمی كوردستان بۆ كۆمپانیا و وەربەهێنەرانی بیانی وایكردووە كە تا ئاستی دەوڵەت ئەو پەیوەندییانە بەرز ببێتەوە پارتی وەك هێزی یەكەمی كوردستان، لەڕووی سیاسی و یاساییەوە بەرپرسیارییەتی گەورەی لەئەستۆدایە. ڕووداو و ئەزموونی سیاسی و پەرلەمانی و ئابووریی و ئاسایشی، لانی كەم چوار ساڵی ڕابردوو وایكردووە كە پارتی دیموكراتی كوردستان، بە هەستیاری و وریاییەوە مامەلە لەگەڵ هیزە سیاسییەكانی دیكە بكات. لەلایەكی تریشەوە ئەو ڕاستییە دەركەوتووە كە پارتی و هیزە سیاسییەكان تەنها پێكەوە دەتوان كوردستان بپارێزێن و سەقامگیری و ئاشتەوایی سیاسی و كۆمەڵایەتی دەستەبەر بكەن و ڕووبەرووی كێشە و گرفتە ناوخۆیی و دەرەكییەكان ببنەوە، هەروەها لە هەمبەر بەغدا بەهێز بن. بێجگە  لەمەش مافی هەر هێزێكی سیاسییە كە ئەركی دروستكردنی كابینەی حكومەتی لە ئەستۆیە لە لایەنە بەشداربووەكانی دڵنیا بێت، بۆ ئەوەی بتوانێت بەرنامەكانی خۆی و حكوومەت جێبەجی بكات و سەركەوتوو بێت لە بەجێگەیاندنی بەڵێنەكانی هەڵبژاردن، كە لەكاتی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردندا بە دەنگدەرانی داوە. بۆ نموونە رێككەوتنی پارتی و یەكیتی نشتیمانی كوردستان و هەروەها پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان، ئەگەر هەردوو لایەن بەپێی خاڵەكانی رێككەوتنەكە كار بكەن و هەروەها پابەندبن بەجێبەجێكردنی ئەوە بەدڵنیاییەوە بەهۆی پێگەی جەماوەری و ژمارەی كورسییە پەرلەمانییەكەیان و هەروەها مێژوویان لە كاركردن پێكەوە و تەنانەت ناكۆكیش، دەتوانێت بارودۆخێكی جێگیر و سەقامگیری سیاسی و ئابووری و تەنانەت ئاسایشی بێنیتە ئاراوە. بۆیە ئەم رێككەوتننانە بەپێی واقعی سیاسی كوردستان بەشێكە لە پرۆسەی سیاسی و لەپاڵ دابەشكردنی دەرفەتەت و پۆستە سیاسییەكان هەڵگرتن و دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە. خودی سیاسەت و  دیپلۆماسی سەركەوتوویی هەرێمی كوردستان و هەروەها  پێگەی ژیۆسیاسی و ژیۆستراتیژی و ژیۆئێكۆنۆمیكی هەرێمی كوردستان لەپاڵ جەنگی قارەمانانەی پێشمەرگە لە دژی داعش وایكردووە هەولێر، ببێتە ژمارەیەك لە هاوكێشە هەرێمییەكان و ناوخۆیی عێراقدا. بێجگە لەمانەش، بوونی نائاسایشی و پێكدادان و بارگرژی سیاسی و باروۆدخی خراپی ناوچەكانی تری عێراق، وایكردووە هەریمی كوردستان وەكوو دورگەیەكی ئارام و خاوەن سەقامگیری و ئاسایش لە عێراق و ناوچەكە سەیر بكرێت.بۆیە ، بە هەرچی زووتر دەستبەركاربوونی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی  كوردستان  و كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان ، هەنگاوەكان بۆ پێشكەوتنی وڵات و كوردستانێكی بەهێز خێراتر  دەكات. سەركەوتن و بەهێزبوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان ،دەبێ دەستەبەری حزبەكانی تریشبێت دەبێ رێكەوتنێكی تری سیاسی بكەن بۆ ئەم چوار ساڵەی داهاتوو ئەگەر نا هەڕەشە ومەترسی زۆر دەهێتە بەردەوامیان، بەدڵنییاییەوە هەموو حكومەتێكی سەقامگیریش ئەمەیە گشت حزبەكان تێدا بەشداربن دەبێ زەمینەیەكی وەها دروست بكرێت كە ئەم حكومەتە بتوانێت سەركەوێ ئەم سەركەوتنەش بەوە دەبێت كە ئۆپۆزسیۆنێكی چالاك هەبێ، بەڵام ئۆپۆزسیۆنێكی بەر فراوانیش نەبێ زۆرترین ئۆپۆزسیۆن و كەمترین لایەنگری لایەنی لە نێو پەرلەماندا، نابێ هێندە حزب فراوانیشبێ هەبوونە زۆر جاری وا هەبووە لە نێو پەرلەمان جۆرێكن وە لەدەرەوەی پەرلەمانیش شێوازێكی ترن پێموانیە ئەمجارەیان ئەمەش بمێنێ چونكە ئەمجارەیان گفتوگۆكان بەرفراوانترن و لەسەر داوای حزبەكان سەرۆكی هەرێم لەنێو پەرلەمان هەڵبژێرن گەر بێتە نێو پەرلەمانیش گفتوگۆگان لەسەر دوو ئاست دەبێ وە لەیەك وەختدا هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم و پێكهێنانی حكومەتی تازەی هەرێمی كوردستانە، ئەم هەل و مەرجەی كە ئێستا لە ناوچەكەدا هاتووەتە ئاراوە زیاتر لێكتر نزیك بوونەوەی نەتەوەی كورد و عرەب زیاتر خواست و خەونەكانی كوردی زیندوو كردووەتەوە لە چاو ساڵانی پێشووتر، دەبێ هەموو هێزە سیاسیە كوردستانییەكان یەكریزی و یەكدەنگ و یەك هەڵوێستبن بۆ وەدیهێنانی حكومەتێكی سەقامگیر بەرژەوەندییە نیشتمانی و نەتەوەییەكان رەچاوبكرێت، با بەرژوەندییە باڵاكانی خەڵكی كوردستان و پاراستنی دەسكەوتەكان و هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئامانجە رەواكانمان تێكۆشان بكەین .بەرژەوەندی گشتی و ئەو هەلومەرجە هەستیارەی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان، یەكڕیزیی گەرەكە، دەكرێ لەو رووەوە كارنامەیەكی هاوبەشی هەمەگشتگیر فۆرمەڵەبكرێ بۆ چارەسەركردنی كێشە هەنووكەییەكان و داڕشتنی بەرنامە و پلانی داهاتوو بۆ دەسكەوتی زیاتر و زیاتر.





ئەم هەواڵە 2047جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad