English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوار سه‌ربازی توركیا له‌سه‌ر سنووری عێراق كوژران
2019-04-20 [04:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ئاشكرای كرد، له‌ پێكدادانێكدا له‌سه‌ر هێڵی سنووریی نێوان توركیا-عێراق چوار سه‌رباز كوژران و شه‌شی دیكه‌ش برینداربوون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، دوێنێ پێكدادان له‌گه‌ڵ "تیرۆریستان" هه‌روه‌ك له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ هاتووه‌ته‌ روویداوه‌، له‌ ئه‌نجامی پێكدادانه‌كه‌دا چوار سه‌رباز كوژران و شه‌شی دیكه‌یان برینداربوون و دووان له‌و چوار سه‌ربازه‌ی كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌ برینداری گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌ڵام نه‌توانراوه‌ گیانیان رزگاربكرێت.

 

aa





ئەم هەواڵە 5602جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad