English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆسکێس یانەی بەرشەلۆنە جێدەھێلێت 
2019-04-20 [05:06 AM]

ZNA- ھەولێر 



سێرجیۆ بۆسکێس ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە دەڵێت ، دی یۆنگ یاریزانێکی ناوازەیە و توانای ھەیە بە شێوەیەکی سەرسوڕھێنەر کۆنترۆلی تۆپ دەکات . 

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی بۆسکێس رایگەیاند : ھەموو کات گووتوومە من بۆماوەی ٢٠ ساڵ لە یانەی بەرشەلۆنە نامێنمەوە، ھەر کات زانیم رۆلی سەرەکیم نەماوە ئەوا یانەی بەرشەلۆنە جێدەھێلم . 

ھەروەھا گووتیشی : نازانم لە داھاتوو چی روودەدات بەڵام من سەرسامم بە خولی ئەمەریکی و تۆپی پێ لەو خولە لە پێشکەوتنی بەردەوامە و ئەم خولە سەرنجم رادەکێشێت . 

سەبارەت بە ھاتنی دی یۆنگ بۆ یانەی بەرشەلۆنە بۆسکێس گووتی : دی یۆنگ  یەکێکە لە یاریزانە ئاست بەرزەکان و ئەو لە ئەکادیمیای ئەیاکس پێگەیشتووە کە نزیکە لە ئەکادیمیای لاماسیا، ھەروەھا سوودێکی زۆر بۆ یانەی بەرشەلۆنە دەبێت. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7681جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad