English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودە تەندروستیەکانی تاعین
2019-04-21 [08:48 AM]

هەولێر _ ZNA


 

تاعین یەکێکە لەو خواردنانەی کە چەوریی سودبەخش و ئۆمێگا سێ و شەشی تێدایە، جگەلەوەش بڕی پێویست پڕۆتین و پۆتاسیۆم و مەنگەنیز و کالسیۆم و ئاسن لەگەڵ ماددەی ڕیشاڵی تێدایە کە هەموویان بۆ جەستە گرنگن.

تاعین لەکونجی و نۆکی هاڕڕاو پێکدێت، دەکرێت کونجییەکەی هاڕابێت یان بەبێ لەتکردنی لە ئامادەکردنی تاعیندا بەکاربێت، ماڵپەڕی بۆڵد سکای لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژە بە سوودە گرنگەکانی تاعین کردووە:

- فشاری خوێن دادەبەزێنێت

بەهۆی ئەو برە پۆتاسیۆمەی لە پێکهاتەیدا هەیە، رۆڵی سەرەکی دەبینێت لە کەمکردنەوەی فشاری خوێن، دژە ئۆکسانە و هەوکردن کەمدەکاتەوە.

- پاراستنی تەندروستیی دڵ

بەهۆی بوونی ماددەی "فیتۆستیرۆڵ" ڕێژەی کۆڵیسترۆڵی زیانبەخش لە خوێندا کەمدەکاتەوە، ئاستی کۆڵیسترۆڵ لەلەشدا رادەگرێت.

- هۆڕمۆنی جەستە هاوسەنگ دەکات

هاوسەنگی هۆڕمۆنەکانی لەش دەپارێزێت بەتایبەت لەو ئافرەتانەی تەمەنیان لەسەرو ٤٠ ساڵییەوەیە.

- هەوکردنی جومگەکان کەمدەکاتەوە

تاعین بە سەرچاوەی سەرەکی دادەنرێت بۆ کەمکردنەوەی هەوکردنی جومگەکان چونکە دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا سێ و چەوری سودبەخش.

- پارێزگاری لە تەندروستیی ئێسکی لەش دەکات

بەهۆی دەوڵەمەندی بە ئاسن و ماددەی کانزایی وەکو مس و فۆسفۆڕ و کالسیۆم ئێسکی لەش بەهێز دەکات، ڕێگری دەکات لە فشەڵبوون و لاوازی ئێسک.

- کەمکردنەوەی کێشی لەش

بەهۆی دەوڵەمەندی بەپرۆتین یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی کێشی لەش و هەستی تێری بە جەستە دەبەخشێت، بەمەش خۆراک لە ژەمەکاندا کەمتر دەخۆیت.

- سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەکات

بەهۆی دەوڵەمەندی بەماددە کانزاییەکان جەستە لە هەوکردن و ڤایرۆس دەپارێزێت و بەرهەمهێنانی خرۆکە سورەکانی خوێن زیاتر دەکات، بەمەش بەرگریی لەش بەهێز دەبێت.

- تەندروستیی مێشک دەپارێزێت

بەهۆی بوونی ترشی ئۆمێگا سێ و شەش، رۆڵی سەرەکی دەبینێت لە پاراستنی دەمارە خانەکانی مێشک، لە توشبوون بە زەهایمەر پارێزراو دەکات.

- دژی خانە شێرپەنجەییەکان دەوەستێتەوە

سەرچاوەیەکی سەرەکی دژە ئۆکسانە و ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە گەشەنەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان، لەوانەس شێرپەنجەی مەمک و منداڵدان و هێلکەدان لەگەڵ پڕۆستات.





ئەم هەواڵە 2434جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad