English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ژنی قیامه‌ پیرۆز ده‌كات
2019-04-21 [07:52 AM]

ZNA-هەولێر


له‌ په‌یامێكدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ژنی قیامه‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیح سڵاوی خوای لێ بێت پیرۆز ده‌كات، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

جه‌ژنی قیامه‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیح سڵاوی خوای لێ بێت له‌ ته‌واوی خوشك و برایانی مه‌سیحی له‌ هه‌رێمی كوردستان، عێراق و سه‌رتاسه‌ری جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین. هیوادارین جه‌ژنێكی خۆش و ئارام به‌سه‌ر به‌رن و ئارامی و سه‌قامگیری و ئاشته‌وایی باڵ به‌سه‌ر هه‌موو جیهان و مرۆڤایه‌تیدا بكێشێت.

له‌م جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌دا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه‌ كار ده‌كات بۆ جێگیربوون و قووڵكردنه‌وه‌ی زیاتری كولتووری پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و یه‌كترقبووڵكردن له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستاندا، ئه‌و كولتووره‌ی كه‌ مایه‌ی شانازیی هه‌موو گه‌لی كوردستان و جێی ڕێزی جیهان و مرۆڤایه‌تیشه‌، هه‌روه‌ها به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك كار ده‌كات بۆ یه‌كسانی و دابینكردن و پاراستنی مافه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان.

دووباره‌ جه‌ژنی قیامه‌ له‌ خوشك و برایانی مه‌سیحی به‌تایبه‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستان پیرۆز بێت، هیوادارین جه‌ژن و بۆنه‌كانی داهاتوو له‌ دۆخێكی باشتر و ئارامی و سه‌قامگیرییه‌كی زیاتری دوور له‌ شه‌ڕ و توندوتیژی و تیرۆر و له‌ كوردستانێكی خۆشگوزه‌رانتر و ئاوه‌دانتردا بكه‌نه‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان

21/4/2019





ئەم هەواڵە 3550جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad