English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی به‌ده‌ست هێنا
2019-04-21 [07:54 AM]

ZNA- ھەولێر


کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی یوڤێنتوسی ئیتالی، بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا، کە بتوانێت نازناوی ھەرسێ خولی ئیتالیا، ئیسپانیا و ئینگلتەرا بباتەوە.

رۆناڵدۆ شەوی رابردوو لەگەڵ یوڤێنتوسدا نازناوی خولی ئیتالیای بردەوە، کە ھاوینی رابردوو پەیوەندی بەو یانەیەوە کرد.
بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی سکاواکا بۆ ئامارەکان، رۆناڵدۆ خاوەن تۆمارێکی تایبەتە و تاکە یاریزانە ھەرسێ نازناوی خولەکانی ئیتالیا، ئینگلتەرا و ئیسپانیای بەدەستھێناوە و ھیچ یاریزانێکی دیکە ئەو دەستکەوتەی نییە.

ھاوکات تاکە راھێنەریش  لەو سێ خولەدا نازناوەکەی بەدەستھێنابێت، خۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالییە.

رۆناڵدۆ لەگەڵ مانچێستەر یونایتد ٣ جار نازناوی خولی ئینگلتەرای بەدەستھێناوە لە وەرزەکانی ٢٠٠٦-٢٠٠٧، ٢٠٠٧-٢٠٠٨ و ٢٠٠٨-٢٠٠٩.

دواتر کە روویکردە ریال مەدرید، دووجار نازناوی خولی ئیسپانیای لە وەرزەکانی ٢٠١١-٢٠١٢ و ٢٠٠١٦-٢٠١٧ بردووەتەوە، ئەم وەرزەش لەگەڵ یوڤی بووە پاڵەوانی ئیتالیا.

رۆناڵدۆ ئێستا لە خولی ئیتالیا لە ریزی چوارەمی گۆڵکارانی ئەم وەرزەیە و ١٩ گۆڵی ھەیە، ٣ گۆڵی لە فابیۆ کوالیارێلای ھێرشبەری سامپدۆریا کەمترە، کە بە ٢٢ گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی گرتووە.


رووداو





ئەم هەواڵە 7408جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad