English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری ئیتڵاعات:چەندین سیخوڕمان دەستگیر كردووە كە كار بۆ هەواڵگری بیانی دەكەن
2019-04-21 [07:58 AM]

​ZNA – هەولێر


وه‌زیری ئیتڵاعاتی ئێران رایگه‌یاند،‌ له‌ ئێران و ژماره‌یه‌ك وڵاتی تر سەدان سیخوڕیان ده‌ستنیشانكردوون كه‌ سیخوڕیان بۆ  هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی) كردووه‌.

ته‌له‌ڤزیۆنی ئێران بڵاویکردەوە، مه‌حمود عه‌له‌وی وه‌زیری ئیتڵاعاتی ئێران له‌ تاران ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ "له‌ ئه‌نجامی پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆزدا به‌رامبه‌ر هه‌واڵگری ئه‌مریكا ٢٩٠ سیخوڕمان ده‌ستنیشانكردون كه‌ له‌ ئێران و ژماره‌یه‌ك وڵاتی تر  سیخوڕیان بۆ سی ئای ئه‌ی كردووه.

ئەو گوتیشی: ئه‌و زانیاریانه‌مان به‌ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاتانی دۆست داوه‌ و له‌ زۆرێكیان سه‌رچاوه‌ هه‌واڵگرییه‌كانی سی ئای ئه‌ی ده‌ستگیر كراون".

عه‌له‌وی جەختیشی كردەوە، چه‌ندین سیخوڕیان ده‌ستگیركردوون و راده‌ستی دادگایان كردوون كه‌ په‌یوه‌ندییان هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگره‌ بیانییه‌كان كه‌ له‌ شوێنه‌ هه‌ستیاره‌كانی ئێران چالاكییان ئه‌نجام داوه‌.

 





ئەم هەواڵە 5641جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad