English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمیسیۆن ٥٣ بنکەی بایۆمەتری لە ھەولێر دەکاتەوە
2019-04-21 [11:06 AM]

ZNA-هه‌ولێر


کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژدانەکان لە عێراق، ٥٣ بنکەی بایۆمەتی لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی پارێزگای ھەولێر دەکاتەوە.

عەلی قادر، بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمیسیۆنی باڵا رایگەیاند، بە مەبەستی تۆکمەکردن و تۆمارکردنی سەرجەم دەنگدەرانی عێراق بەگشتی و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی، بنکەکانی تۆماری بایۆمەتری بە رووی ھاووڵاتییاندا کردووەتەوە، بۆ ئەو ھاووڵاتییانەی پێشتر خۆیان تۆمارنەکردووە و ئێستا خۆیان ناوی تۆمار دەکەن.

روونیشی کردەوە، ھەڵبژاردنەکانی ئایندە، وەکو پێشوو نابێت، لە ھەڵبژاردنی ئایندە جگە لە کارتی ئەلیکترۆنی کە وێنەی کۆمپیوتەری و پەنجەمۆری لەسەرە، بە ھیچ کارتێکی دیکە دەنگ نادرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بنکەکانی بایۆمەتری ھەر بنکەکانی پێشوون و ھاووڵاتییان پێیان ئاشنان، بۆیە پێویستە سەردانی بنکەکان بکەن.

راشیگەیاند، بەشێک لە کارمەندان لە مەشقدان و دەوامیشیان لە بنکەکانی بایۆمەتری، لە ٨ی بەیانی تاکو ٤ی ئێوارە دەبێت.





ئەم هەواڵە 3754جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad