English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راپۆرتێكی ئه‌مه‌ریكی: مه‌ترسییه‌كانی داعش كۆتاییان نه‌هاتووه‌
2019-04-21 [11:19 AM]

ZNA-هه‌ولێر


پەیمانگای ئەمەریکی بۆ توێژینەوە لە جەنگ لە راپۆرتێکدا باس لەوە دەکات، مەترسییەکانی رێکخراوی داعش کۆتاییان نەھاتووە، بگرە دوای تێکشکانییان لە دوایین پێگەی خۆیان لە سووریا، ھەڕەشەکانی رێکخراوەکە زیاتر بوونە.

راپۆرتی پەیمانگا ئەمەریکییەکە، پەلامارەکانی ئەمدواییەی رێکخراوەکە وەکو بەڵگە دەھێنێتەوە، کە لە چوار ناوچەی جیاوازی عێراق و سووریا ئەنجامیداوە.

توێژینەوە پشت بە داتا تۆمارکراوەکان بەستووە لە بارەی ھێرشەکانی داعش لە شارە گەورەکانی وەکو رەققەی سووریا و مووسڵی عێراق، لەگەڵ ھەندێک ناوچەی باکووری سووریا.

توێژینەوەکە پێیوایە، راگەیاندنی ئەمەریکا لە بارەی کۆتاییھاتنی داعش لە سووریا، لە ئادار/ مارسی رابردوو، پەلەپرووزەی پێوەدیاربوو، لەکاتێکدا بوو کە ھێشتا ھێرشەکانی رێکخراوەکە بەردەوام بوو، بەتایبەتیش دوای ٤٨ کاتژمێر لە راگەیاندنی کۆتایی ھاتنی داعش، کە نزیکەی ٣٥ سەربازی رژێمی سووریا و چەکدارە نزیکەکانی، لە ھێرشەکانی داعش کوژراون.

توێژینەوەکە ئاماژە بە داڕووخانی رێکخراوەکە دەکات لە ناوچەکانی ژێر دەستی لە رۆژھەڵاتی سووریا، بەڵام ھێشتا لە بادیەی ئەو وڵاتە تا دەوروبەری رۆژھەڵاتی حومس تا دەگاتە نزیک سنوورەکانی عێراق ماون.

بە گوێرەی توێژینەوەکە، ئێستا کردەوە تیرۆریستییەکانی رێکخراوەکە، خۆی لە رفاندنی ھاووڵاتییان، دانانەوەی بۆمبی چێنراو و بە ئامانجگرتنی کاروانی سەربازی ھێزەکانی سەر گۆڕەپانی سووریا و عێراق دەبینێتەوە.

توێژینەوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لە ماوەی مانگی رابردوودا، ئەو خێزانانەی داعش خۆیان رادەستی ھێزەکان کردووە لە سووریا، لەناو کامپەکان ئاژاوەیان ناوەتەوە، ھەندێکیان ھەڵاتوون و ژمارەیەک پاسەوانی کامپەکانیش کوژراون، لەگەڵ ئەوەشدا ھێشتا لەناو کامپەکان خەریکن چەکدار بۆ رێکخراوەکە کۆدەکەنەوە.





ئەم هەواڵە 5599جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad