English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەقینەوە یەک لە دوا یەکەکان سریلانکایان تۆقاندووە
2019-04-21 [11:22 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لە ھەشت تەقینەوەی جیاوازدا کە دوانیان ئەم پاشنیوەڕۆیە روویاندا، لانی کەم ١٦٠ کەس لە وڵاتی سریلانکا گیانیان لەدەستداو و زیاد لە ٤٠٠ کەسیش برینداربوون.

ھێرشەکان چەند ھۆتێل و کلێسایەکیان کردووەتەوە ئامانج و ھاوکاتە لەگەڵ جەژنی ئیستەر (قیامە)ی کریستیانەکان.

تاکو ئێستا ھیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسیارییەتیان لە ھێرشەکان رانەگەیاندووە، بەڵام حکوومەتی ئەو وڵاتە لە چەند شوێنێک قەدەغەی ھاتووچۆی راگەیاندووە و بەکارھێنانی ئینتەرنێتیش سنووردار کراوە.

ھەندێک لە تەقینەوەکان خۆکوژی بوون و پۆلیسیش داوای ئارامیی لە خەڵکی وڵاتەکە دەکات، بەڵام بۆ پۆلیس و بۆ خەڵکەکەش، تەقینەوەکان تەواو پێشبینینەکراو بوون.

١٠ ساڵ لەمەوبەر سریلانکا بە جەنگێکی خوێناویی تێپەڕی، لەو کاتەشەوە، ئەو ژمارە کەسە زۆرە بەو جۆرە رووداوانە نەکوژراون.





ئەم هەواڵە 2329جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad