English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گواردیۆلا ھەوڵی بەدەستھێنانی میسییە نوێیەکە دەدات 
2019-04-21 [12:09 PM]

ZNA- ھەولێر 



سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی ئینگلتەرا باس لەوە دەکەن کە یانەی مانشستەر ستی ئینگلیزی ھەوڵدەدات گرێبەست لەگەڵ یاریزانی بەھرەمەندی یانەی سارسفیلدی ئەرژەنتینی مۆربکات کە ناسراوە بە (میسی نوێ). 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی ، لەسەر راسپارەی پیپ گواردیۆلا بەرپرسانی یانەی مانشستەر ستی ھەوڵەکانیان دەست پێکردووە بەمەبەستی گرێبەست کردن لەگەڵ یاریزانی لاو تیاگۆ ئەلمادا. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ھەرچەندە ئەم یاریزانە زۆر بچووکە بەڵام یانەی مانشستەر ستی ئامادەیی نیشانداوە ٢٠ ملیۆن جونەیھی ئیستەرلینی بە یانەی سارسفیلد بدات لە پێناو بەدەستھێنانی تواناکانی تیاگۆ. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، تیاگۆ ئەلمادا تەمەنی ١٧ ساڵە و بەشداری ١٦ یاری خولی ئەرژەنتینی کردووە و ئاستێکی نایابی پێشکەش کردووە و بووتە جێگەی چاو تێبڕینی یانە گەورەکانی ئەوروپا . 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2866جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad