English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كوێت و سعوودیە لە بازاڕەكانی عێراق نزیكدەبنەوە
2019-04-21 [02:32 AM]

ZNA - هەولێر


عێراق ھەوڵدەدات ئاستی وەبەرھێنان لەگەڵ وڵاتانی لە كوێت و سعوودیە بەرزبكاتەوە.

عەبدوڵڵا خەربیت ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حكومەتی عێراق لەبواری بارگانی و وەبەرھێناندا ھەوڵی نزیكبوونەوە دەدات لەگەڵ ھەریەك لە كوێت و سعوودیە و ئەمەش دوای ئەوەدێت كەئەمریكا سزای بەسەر ئێراندا سەپاندووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە ، سعوودیەو كوێت لەمەودوا رۆڵی سەرەكیان دەبێت لەبەرزكردنەوەی ئاستی بازرگانی و وەبەھێنان لەگەڵ عێراقدا و ھەروەھا پێگەی ئێرانیش لە بازاڕەكانی عێراقدا رووەو لاوازبوون ھەنگاو دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدا عێراق و سعوودیە ھەفتەی رابردوو 13 رێككەوتنیان لە بواری بازرگانی و وەبەرھێنان و وزەو نەوت و گاز واژۆكرد.

 





ئەم هەواڵە 2971جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad