English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند ئەمریکاییەک لە تەقینەوەکانی سریلانکا بوونە قوربانی
پاشماوەی تەقینەوەکانی سریلانکا
2019-04-21 [04:38 AM]

ZNA - هەولێر


مایک پەمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: چەند ئەمریکاییەک لە ھێرشە تیرۆریستەکانی سریلانکادا بوونەتە قوربانی.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە راگەێندراوێکدا سەرەخۆشی لە حکومەت و کەسوکاری قوربانیانی ھێرشە تیرۆریستیەکانی سریلانکا دەکات. پەمپێیۆ دەڵێ: ھێرشە بێ بەزییەکان بیرھێناەوەیەکی بەھێزە بۆئەوەی کە بۆچی ئەمریکا سوورە لەسەر شەری دژ بە تیرۆر.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ھاوکاری و پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی سریلانکا راگەیاند و دەڵێ: ئامادەین ھاوکاری سریلانکا بکەین بۆ دەستگیر کردن و دادگاییکردنی ئەنجامدەرانی کردەووە تیرۆریستیەکان.

 بەھۆی ھەشت ھێرشی تیرۆریستیەوە لە چەند کەنیسەیەکی سریلانکا لە کاتی بەرێوەچوونی مەراسیمەکانی چەژنی قیامەدا ٢٠٧ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٤٥٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

 

 





ئەم هەواڵە 5719جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad