English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێڕاق: سزای لە سێدارەدان بۆ چوار ئەندامی داعش دەرچوو
2019-04-21 [07:42 AM]

ZNA - ھەولێر



دادگایەکی عێڕاق سزای لە سێدارەدانی بۆ چوارکەسی سەر بە داعش داوە ئەوانەی تاوانەکانی تێروریستییان لە عێراق دا ئەنجامداوە، وەک لێدوانێکی دادوەری رۆژی یەکشەمە ڕایگەیاند.

ئەو چوار پیاوە، کە کاربەدەستانی عێراقی بەدوایاندا دەگەڕان، لە لایەن ھێزەکانی سوریای دێمۆکراتەوە تەسلیمی عێڕاق کرانەوە وەک لێدوانەکە تێیدادەنوسێت.

دادگایەکی عێڕاق ئەو چوار کەسەی بە تاوانبار ناسی چونکە تێکەڵ بە داعش بوونە و "کردارەکانی تاوانکارییان ئەنجامداوە و بە مەبەستی لاوازکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە عێراق و سوریادا ھێرشیان بۆ سەر مەدەنییکان بردووە."

سەرچاوەیەکی دادوەری گوتی ئەو چوار کەسە خەڵکی عێڕاقن.

لە مانگی ٢ی زاینی، لەشکری عێڕاق گوتی ھێزەکانی سوریای دێمۆکڕات ٢٨٠ گیراوی عێڕاقی و بیانییان تەسلیمی بەغدا کردبۆوە.

ھەزاران بیانی لانی لەم لە ٢٠١٤ەوە لە ڕێزی دەولەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا شەڕیان کردووە. گەلێک خانمی بیانی لە وڵاتانی دیکە ڕا یان ھێنران نێو ئەو تاقمە یان خۆیان بەشداریان تێدا کرد.

ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ لۆمە دەخەنەسەر عێراق و ھێزەکانی دیکەی ھەریم بە ھۆی ڕەچاونەکردنی ڕەوتی دادوەری و کەم و کووڕی سەرئەنجامەکەی بە بڕیاری ناڕەوا کۆتایی دێت.





ئەم هەواڵە 2182جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad