English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داعش ده‌ستی به‌ جووڵه‌ی به‌هێز كردووه‌ته‌وه‌‌ و هۆشداریش دەدرێتە عەبدولمەهدی
2019-04-22 [06:43 AM]

ZNA – هەولێر


ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، نامه‌یه‌كی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناردووە و هۆشداریی له‌باره‌ی باروودۆخی رۆژئاوای پاریزگای نه‌ینه‌وا ده‌دات و ده‌ڵێت: "بارودۆخی ئه‌وناوچانه‌ به‌ده‌ست داعشه‌وه‌ زۆر خراپه‌".

ئه‌حمه‌د مه‌دلول جه‌ڕبا، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ نامه‌كه‌یدا بۆ سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌ڵێت: "ره‌وشی ناوچه‌كانی رۆژئاوای نه‌ینه‌وا باش نییه‌، داعشی تاوانكار خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ده‌ڕفێنێ و هه‌ندێك گوندی ده‌ڤه‌ری به‌عاج كراوه‌ته‌ ئامانج، خه‌ڵكی چه‌ند گوندێكیش ناچاركراون گونده‌كانیان جێبهێڵن. له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو ئێستاشدا داعش ده‌ستی به‌ جووڵه‌ی به‌هێز كردووه‌ته‌وه‌‌ له‌و ناوچانه‌دا".

جه‌ڕبا ده‌ڵێت: "هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و بارودۆخه‌ نه‌بوونی هیچ كه‌رت و یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازیی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقه‌ له‌ قه‌زای به‌عاج و ناحیه‌ی ته‌ل عه‌بته‌ و قه‌زای حه‌زه‌ر و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ساڵی 2014 كه‌ داعش پارێزگای نه‌ینه‌وای داگیركرد، عێراقییه‌كان به‌گشتی و خه‌ڵكی پارێزگاكه‌ به‌تایبه‌تی خوێنی زۆریان به‌خشی و بوونه‌ قوربانی، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر جه‌نابتان به‌خێرایی نه‌جووڵێن و كه‌رت و یه‌كه‌ی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی رۆژئاوای نه‌ینه‌وا نه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ سیناریۆیه‌كی نزیك له‌ رووداوه‌كانی ساڵی 2014 له‌و ناوچانه‌ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌".

 





ئەم هەواڵە 6817جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad