English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەدر: عێراق ركابەری دەكات لەتەماشاكردنی فیلمی ئابڕووبەر و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ ژنان
2019-04-22 [06:52 AM]

ZNA – هەولێر


رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در "موقته‌دا سه‌در"  باسی شه‌ش به‌ڵای عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت: "دواهه‌مینیان ته‌ماشاكردنی فیلمی ئابڕووبه‌ر و ته‌شقه‌ڵه‌كردن و هه‌ڕه‌شه‌كردنه‌ له‌‌ ژنان،هەروەها باسی مادده‌ی هۆشبه‌ر و پێكدادانی نێوان خێڵ و هۆزه‌كانی عێراق به‌هۆی شه‌ڕه‌ سه‌گ و شه‌ڕه‌ پشیله‌وه‌ ده‌كات.

سه‌در رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ تویته‌ره‌وه‌ نووسی: "عێراق ركابه‌ریی پله‌ی یه‌كه‌م ده‌كات له‌ ته‌ماشاكردنی فیلمه‌ پۆڕنەكان و ته‌شقه‌ڵه‌كردن و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ ژنان".

سەدر  ده‌ڵێت: "هه‌ندێك له‌ ژنان سه‌رنجی پیاوان راده‌كێشن و هه‌ندێك له‌ پیاوانیش ته‌شقه‌ڵه‌ به‌ ژنان ده‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانیان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی زه‌مكردن وفیتنه‌یی و بڕیاردانی خێرا و هه‌واڵی ناڕاست و شه‌ڕ و ئاژاوه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی‌ ڤیدیۆی بێ مانا و بڵاوبوونه‌وه‌ی تائیفه‌گه‌ریی و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی هاوشێوه‌‌".

ڕێبەری رەوتی سەدر،  به‌رتیل وه‌رگرتن و به‌رتیلدان له‌ داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و فرت و فێڵ له‌ قوتابخانه‌ و زانكۆكان و هه‌ڕه‌شه‌كردنی نه‌خۆشه‌كان له‌ پزیشكه‌كانیشی به‌ جۆری دیكه‌ی به‌ڵا ناوبردووه‌ كه‌ به‌رۆكی عێراقییه‌كانی گرتووه‌.

ئەو له‌ تویته‌كانی رۆژانی رابردووشدا باسی چه‌ند به‌ڵایه‌كی دیكه‌ی وه‌ك مادده‌ی هۆشبه‌ر و پێكدادانی نێوان خێڵ و هۆزه‌كانی عێراق به‌هۆی شه‌ڕه‌ سه‌گ و شه‌ڕه‌ پشیله‌وه‌ ده‌كات.

 





ئەم هەواڵە 6718جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad