ZNA-ھەولێر
کۆمپانیای ستار رۆکێتی رووسی(StartRocket) یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بواری ڕێکلام بەنیازە لە مەودا ڕێکلام لە بۆشایی ئاسمان بکات ھەروەھا کۆمپانیاکە دەڵێت لە دووری (٥٠٠) کیلۆمەتر لە زەویەوە و لە ڕێگای (٢٠٠) مانگی دەستکردەوە ئەم شاشەی ڕێکلامە کۆنترۆل دەکرێت ھەروەھا قەبارەی ئەم شاشە ئەلکترۆنیە نزیکەی (٥٠) کیلۆمەتر چوار گۆشەیەوە و لە زۆربەی کیشوەرەکانی سەر زەوی دەتواندرێت بە ئاسانی ڕێکلامەکان ببینرێت ھەروەھا وا بریارە سالی (٢٠٢١) ئەم پرۆژەیە بە فەرمی نمایش بکرێت شایەنی باسە لە ڕێگای ئەم شاشە ئەلکترۆنیەوە شەوانە ٤ ڕێکلامی جیاواز دادەبەزێت ھەروەھا ووزەش لە تیشکی خۆرەوە وەردەگرێت .
سەرچاوە:Tech eye
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad