English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە بۆندی جەنگاوەرەکەی نوێدەکاتەوە 
2019-04-22 [11:39 AM]

ZNA- ھەولێر 



بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنەی تاوتوێی ئەوە دەکەن لەماوەی داھاتوو بۆندی یاریزان ئارتۆرۆ ڤیدالی شیللی بۆ ساڵێکی دیکە درێژبکەنەوە . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنی، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بە نیازن لە ماوەی داھاتوو بۆندی یاریزان ئارتۆرۆ ڤیدال بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە درێژبکەنەوە. 

لەھەواڵەکە ھاتووە، ڤیدال لە ھاوینی رابردوو پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنە کرد لەبەرامبەر ٢٥ ملیۆن یۆرۆ و بۆندەکەی تا ساڵی ٢٠٢١ بەردەوام دەبێت ، بەڵام بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە دەیانەوێت ڤیدال تا ساڵی ٢٠٢٢ لەگەڵ یانەی کەتەلۆنی بەردەوام بێت . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ڤیدال بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەیارییەکانی بەرشەلۆنە پێشکەشی دەکات نازناوی جەنگاوەری پێبەخشراوە و بووتە جێگە متمانەی ئارنستۆ ڤالڤێردی راھێنەری یانەی بەرشەلۆنە. 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2821جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad