English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دارایی عێراق: لەم ڕۆژانەدا بڕی ئەو ٦٨ ملیار دینارەی ٤ مانگی پێشمەرگە بەسەریەکەوە ڕەوانەی ھەرێم دەکرێت
2019-04-22 [11:59 AM]

ZNA-هه‌ولێر


د. فواد حوسێن : تا من وەزیر بم ھەموو کات دەسەڵاتی خۆم بەکاردێنم ھیچ کات ناھێڵم موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم ببڕدرێت

 د. فواد حوسێن وەزیری دارایی عێراق لەوتوێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا ڕایدەگەێنێت ، وەک وەزیری دارایی و ، عادل عەبدولمەھدی  سەرۆک وەزیرانی عیراق وەک وەزیری بەرگری ڕەزامەندیمان نواند لەسەر خەرجکردنی (٦٨)ملیار دینارەکەی وەزارەتی پێشمەرگە، لەم ڕۆژانەدا بەسەریەکەوە ڕەوانەی ھەرێم دەکرێت


 ڕاشیدەگەێنێت یاسایەک بەدەستمەوەیە کەیاسای بودجەیە و گرنگە، ھەتا من لەو پۆستەدا بم پابەندی یاسا دەبم، دەسەڵاتی خۆم بەکاردەھێنم ھیچ کات ناھێڵم موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم ببڕدرێت ئەگەر منیش لەو پۆستەدا نەمام ئەوا ھەرکەسی تر بێت خۆ دەبێت ئەویش پابەندی یاسا بێت."

د.فوئاد حسێن  لەبەشێکی دیکەی لێدوانەکانی بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند  وەک  وەزیری دارایی عێراق  واژۆم کردووە وە سەرۆک وەزیرانی عیراقیش وەک وەزیری بەرگری بەوەکالەت ڕەزامەندی نواندووە لەم ڕۆژانەدا بڕی ئەو ٦٨ ملیارە ھی چوار مانگ بەسەریەکەوە ڕەوانەی ھەرێم دەکرێت.

د.فوئاد حسێن وتیشی ئێمە ئێستا کە بەشدارین لەحکومەت بەشداری ئێمە ھەر پۆستەکە نیە بەڵکو لەسەر بنەمایەکە کە ڕۆڵمان ھەیە و بەشێکین لەبڕیار بەبۆچونی من تا پەیوەندی ھەرێم و بەغداد بەرەو باشی بڕوات ھیچ کێشەیەک نیە، بابەتی دووەم، دانوستاندن دەست پێدەکات."


راشیگەیاند تا من وەزیر بم ھەموو کات دەسەڵاتی خۆم بەکاردێنم ھیچ کات ناھێڵم موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم ببڕدرێت"

د.فوئاد حسێن لەدوا بەشی وتووێژەکەدا وەک پەیامێک بۆ خەڵکی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ئێستا حکومەتەکە جیاوازە، کەسەکان جیاوازن، پێویست ناکات بەوشێوەیە بیربکرێتەوە کە بودجە دەبڕردرێت من یاسایەک بەدەستمەوەیە کەیاسای بودجەیە و گرنگە، ھەتا من لەو پۆستەدا بم پابەندی یاسا دەبم، دەسەڵاتی خۆم بەکاردەھێنم ھیچ کات ناھێڵم موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم ببڕدرێت ئەگەر منیش لەو پۆستەدا نەمام ئەوا ھەرکەسی تر بێت خۆ دەبێت ئەویش پابەندی یاسا بێت."





ئەم هەواڵە 8308جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad