English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیکەی ھاندەران کۆتایی بە پەیوەندی بێل و ریال مەدرید دەھێنێت 
2019-04-22 [02:53 AM]

ZNA- ھەولێر 




رۆژ لە دوای رۆژ داھاتووی یاریزانی وێلزی گارس بێل لەگەڵ یانەی ریال مەدرید بەرەو کۆتایی دەچێت و ئەم وەرزە کۆتا وەرزی بێل دەبێت لەگەڵ یانەی شاھانە. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، دوای شەش ساڵ لە پەیوەندی کردنی گارس بێل بە یانەی ریال مەدرید، ئەم یاریزانە شکستی ھێنا لەوەی ببێتە سەرکردەی تیپەکەی لە دوای کرستیانۆ رۆنالدۆ . 

لەھەواڵەکە ھاتووە، ھاندەرانی ریال مەدرید بەردەوام فیکەی ناڕەزایی لە دژی بێل لێدەدەن و لەدوا یاری یانەی ریال مەدریدیش لەبەرامبەر یانەی ئەتلەتیک ئەم حاڵەتە بە تەواوەتی ھەستی پێدەکرا. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، گارس بێل لە کۆتایی ئەم وەرزە یانەی شاھانە جێدەھێلێت و ئەگەر یانەی ریال مەدریدیش نەیتوانی بێل بفرۆشێت ئەوا بەشێوەی خواستن دەیداتە یانەیەکی ئینگلیزی. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 10402جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad