English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و حه‌لبووسی دۆخی سیاسی تاوتوێ ده‌كه‌ن
2019-04-23 [07:18 AM]

ZNA-هەولێر


نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، دۆخی سیاسیی عێراق به‌گشتی و دوایین پێشهاته‌كانی پارێزگای مووسڵیان به‌تایبه‌تی تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له‌ گرنگیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان لایه‌ن و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی وڵات بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی شه‌ڕی داعش كرده‌وه‌.


له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23/4/2019 له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا خاتوو د. ڤالا فه‌رید سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسان ئاماده‌ی بوون، هه‌ردوولا دۆخی ئاواره‌كانی عێراقیان له‌ كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خسته‌ به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه‌‌ و جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی هاوكاریكردنیان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ كرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌كانی خۆیان و ناوچه‌ زیانبه‌ركه‌وتووه‌كان ئاوه‌دان بكرێنه‌وه‌.

په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، به‌رده‌وامی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه،‌ تاوتوێكردنی داۆخی ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكی دیكه‌، به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.





ئەم هەواڵە 3742جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad