English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی نەوتی خاو لە بازارەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینی
2019-04-23 [08:00 AM]

ZNA-هەولێر



بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت بەرێژەی لەسەدا 0.5 بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 74.40 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا، بەوەش لە مانگی تشرینی دوەمی ساڵی رابردوەوە تا ئێستا بەرزترین نرخی تۆماركرد.
هاوكات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا بەرێژەی لەسەدا 0.5 بەرزبوەتەوە و لە كۆتا مامەڵەیدا نرخی یەك بەرمیل كردویەتیە 65.87 دۆلار و پێش كۆتا مامەڵەی نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە گەیشتوەتە 65.89 دۆلار كە بەو رێژەیە لە مانگی ئاب-ی ساڵی رابردوەوە تا ئێستا بەرزترین ئاستی تۆماركردوە.

دوای  ئەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، لە دوی ئایاری ئەمساڵەوە حكومەتی واشنتن ئەو وڵاتانە نابەخشێت كە نەوت لە ئێران دەكڕن، نرخی نەوتی خاو لە بازارەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینی.





ئەم هەواڵە 11191جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad