English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشکێک : زیانەکانی پاککردنەوەی گوێ
2019-04-23 [12:44 PM]

هەولێر _ ZNA



پسپۆڕی نەشتەرگەری قووڕگ و لووت و گوێ دکتۆر صلاح عبدالواحد سلێمان بۆ ئاژانسی ەواڵی زاگرۆس گوتی : گوێ یەکان پێویستیان بە خاوێن کردنەوە نیە، خۆیان خۆیان پاك دەکەنەوە، وەکو قڕێژی سەر، مۆم لە گوێ دێتە دەرەوە دوای تەواو بوونی تەمەنی .

وە هەروەها دکتۆر لە چەند خاڵێک باس لە زیانەکانی پاککردنەوەی گوێ ی کرد :

زیانەکانی ئەمانەن:

١- خاوێن کردنەوەی گوێ و لابردنی شەمی ناو گوێ دەبێتە هۆی زیاتر دروست بوونی شەم لەناو گوێ!

٢- بە تێپەڕبوونی کات، دەبێتە هۆی کەلەکەبوونی شەم لە بەشی ناوەوەی گوێ ی دەرەوە، نزیك پەردەی گوێ، ئەوەش دەبێتە هۆی ئازاری گوێ و گووێ زەعیف بوون و دەنگە دەنگ و ژاوەژاو.

٣- لەوانەیە لە کاتی خاوێنکردنەوەی گوێ یەکان، بە تایبەت بە بەکارهێنانی ئامێری تیژ و نەگوونجاو وەکو (کلیل و تۆقە) لەوانەیە ببێتە هۆی بریندارکردنی دیواری گوێی دەرەوە و خوێن لێهاتن و ئیلتیهابکردنی.

٤- ئەگەر هەیە ببێتە هۆی کونکردنی پەردەی گوێ و زەعیف بوونی گوێ.

٥- لەوانەیە ببێتە هۆی لێدانی سێ ئێسکە بچووکەکەی گوێ ی ناوەڕاست و زەعیف بوونی گوێ، کە ئەوەش زۆر مەترسیدارە، تەنانەت بە نەشتەرگەریش چارەسەر نابێت.

٦- خاوێن کردنەوەی گوێ دەبێتە هۆی دروست بوونی خوریکە لەناو گوێ.

٧- هەموو ئەمانە وا دەکات سەردانی دکتۆر بکەیت و پارە خەرج بکەی.





ئەم هەواڵە 6925جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad