English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەم خۆراكانە ڕێ لە وشكبوونی پێست بگرە
2019-04-23 [01:36 AM]

هەولێر _ ZNA



دەتوانرێت بۆ نەرمكردنەوە و شێداركردنەوەی پێست كرێم و نەرمكەرەوەكان بەكاربهێنرێت و ڕێ لە وشكبوونەوەی پێست دەگرێت، جگە لە خواردنی ئاو یان شلە بەدرێژایی رۆژ خۆراكی تەندروست و یارمەتی نەرمكردنەوەی پێست دەدات، بەڵام هەندێك خۆراك هەن پێویستە بخورێن بۆ ئەوەی پێست لە وشكبوونەوە بپارێزرێت.

گرنگترین ئەو خۆراكانەی كە رێ لە وشكبوونەوەی پێست دەگرن و پارێزگاری لە شێداری پێست دەكەن ئەمانەن:

یەكەم: ماسی، بەباشترین خۆراك دادەنرێت بۆ شێداركردنەوەی پێست، چونكە بڕێكی زۆر ئۆمێگا3ی تێدایە. شارەزایانی تەندروستی دەڵێن ئۆمێگا 3 جۆرێكە لە ترشە چەورییەكان و ڕێ لە وشكبوونەوەی خانەكانی پێست دەگرێت، چەند هۆكارێك هەن دەبنە هۆی وشكبوونی پێست وەكو نەخۆشی سەدەف و ئاوسانی پێست لەم دوو حاڵەتەدا، پێویستە بڕێكی زۆر ماسی بخورێت. وەكو ماسی سەلەمون، سەردین، تونە، ماسی دەریایی.

دووەم: چەرەزات، ئەگەر كەسێكی گیاخۆر بیت واتە دوور بیت لە خواردنی بەرهەمەكانی گۆشت، ئەوە نیگەران مەبە بۆ دەسكەوتنی ئەو پێكهاتانەی كە لە گۆشتدا هەیە، پێویستە چەرەزات بخورێت بە هەموو جۆرەكانییەوە، چونكە بڕێكی زۆر ئۆمێگا 3 ی تێدایە و پێست لە وشكبوونەوە دەپارێزن، وەكو باوی، گوێز، فستق.

سێیەم: تۆوی ڕووەكەكان، خواردنی تۆوی رووەكەكان زۆر گرنگە بۆ پێست، چونكە بڕێكی زۆر ترشی چەورییان تێدایە لەگەڵ چەندان پێكهاتەی خۆراكی گرنگ كە ڕێ لە وشكبوونەوەی پێست دەگرن، وەكو تۆوی كەتان، تۆوی گوڵەبەرۆژە، تۆوی كولەكە، كونجی بەتایبەتی ئەگەر بۆ زەڵاتە زیاد بكرێت یان ماستدا بخورێت.

چوارەم: ئاڤۆگادۆ، جۆرە میوەیەكی ئەمەریكییە و بڕێكی زۆر ئۆمێگا 3ی تێدایە لە زۆرێك لە بابەتەكانی جوانكاریدا بەكاردەهێنرێت، وەكو كرێم و چەند جۆرێكی تر لە نەرمكەرەوەكانی پێست. بە نەرمكەرەوەی پێست دادەنرێت، چونكە زۆر چەورە و ڕێ لە وشكبوون دەگرێت و بڕێكی زۆر ڤیتامین  E تێدایە، و دژەئۆكسیدێكی بەهێزە و ڕێ لە هەوكردن دەگرێت و ئۆكساندن كەم دەكاتەوە و یارمەتی نووێبوونەوەی خانەكانی پێست دەدات.





ئەم هەواڵە 9844جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad