English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داعش بەرپرسیاریێتی خۆی لە تەقینەوەکانی سریلانکا راگەیاند
2019-04-23 [11:52 AM]

ZNA-هه‌ولێر


داعش بەرپرسیاریێتی خۆی لە تەقینەوەکانی ٢١ـی ئەم مانگەی سریلانکا راگەیاند و دەڵێ "ئەو کەسانەی پێرێ ھێرشیان کردە سەر شوێنکەوتووانی وڵاتانی ھاوپەیمانان لە سریلانکا، چەکداری دەوڵەتی ئیسلامی بوون".

بەپێی نوێترین ئامار لە تەقینەوەکانی رۆژی ٢١ـی نیساندا ٣٢١ کەس کوژران و ٥٢٢ کەسیش برینداربوون، پۆلیسی سریلانکا رایگەیاندووە ھێرشەکان وەکو تۆڵەسەندنەوەیەک بوون بۆ ھێرشەکانی مانگی رابردوو لە نیوزلەندا، کە چەکدارێک لەنێو دوو مزگەوتدا ٥٠ کەسی کوشت.

ھەر لە نوێترین راگەیێندراوی پۆلیسی سریلانکا و ھێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەدا ھاتووە ''دوو برا لە ھێرشەکانی ٢١ـی نیسان خۆیان تەقاندووەتەوە، لە ھەمان رۆژدا ھەوڵێک بۆ تەقاندنەوەی ھۆتێلێک پووچەڵکراوەتەوە''.





ئەم هەواڵە 6127جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad