English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مامۆستایه‌كى پێشووى زانكۆى سۆران له‌ نایجیریا كوژرا
2019-04-23 [11:57 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەپێی ھەواڵیکی دەیلی مەیلی بەریتانی، فای موونێی تەمەن ٢٩ ساڵ ئەندامی رێکخراوی مرۆڤدۆستی مێرسی کورپس بووە و لە لایەن گروپێکی چەکدارەوە لە وڵاتی نایجیریا کوژراوە.

لە ھۆتێلێکی ھەرێمی کادونا ١٢ چەکداری توندرەوی سەر بە رێکخراوی بوکوی تیرۆریست ھێرشدەکەنە سەر ھوتێلی کاجورو کاستل ٣ کەس دەڕفینن و دوانی دیکەش دەکوژن، لە نێو کوژراوەکان فای موونێی بووە کە لە پێشوو مامۆستای زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی سۆران وانەی گوتووتەوە.

زانکۆی سۆران ھاوخەمی بۆ مردنی ئەو مامۆستایە دەربڕیووە کە لە ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٤ خزمەتی بە زانکۆکە کردووە، لە راگەیاندراوەکەدا ھاتووە : "ھاوخەمی خۆمان بۆ خێزان و ھاوڕێیانی فای موونێی دەردەبڕین"، فای دوو ساڵ وەکو مامۆستای ئینگلیزی لە زانکۆی سۆران خزمەتی کردووە و خاتوونێکی زیرەک و کۆلنەدەر و پر ھیوا بوو.

پولیس ئاماژەی بەوە داوە، فای موونێی تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی شاری مانچێستەری سەر بە وڵاتی بەریتانیا ئەندامی رێکخراوی مرۆڤدۆستی مێرسی کورپس بووە و لە شاری لاگوسەوە وەک گەشتیارێک بە مەبەستی ئامادەبوونی لە ئاھەنگێک کە لە شاری کادونا بەشداری کردووە پێش ڕووداوەکە.

جێ ئاماژە پێدانە لە ساڵی ٢٠١٤ زیاتر لە ٢٧٠ خوێندکار لە شارۆچکەی چیبۆک ڕفێندراون لەلایەن گروپی چەکدارانی بۆکۆ حەرامەوە، ئەو گروپە چەکدارانە لە وڵاتی نایجیریا خەڵکی بیانی و دەوڵەمەند دەڕفێنن دواجار لە بەرامبەردا پارەیەکی زۆر داوا دەکەن پیشتریش چەندین حاڵَەتی ھاوشیۆە روویانداوە.

 

Thumbnail

 

33





ئەم هەواڵە 3877جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad