English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێکی لیژنەی شەهیدانی په‌له‌مان و وه‌زاره‌تى كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كۆبوونه‌وه‌
2019-04-23 [11:58 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لەڕاگەیاندراوێکدا راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەێنێت ، بەمەبەستی دروستکردنی پەیوەندی و ھەماھەنگی لەنێوانیان، سەعات۱۰ی بەیانی ئەمڕۆ ۲۳/٤/۲۰۱۹، شاندێکی لیژنەی کاروباری شەھیدان و قوربانیانی جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان، بە سەرۆکایەتی سوسن محەمەد میرخان سەردانی وەزارەتی شەھیدانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیان کرد و لەلایەن مەحمود حاجی ێالح، وەزیری کاروباری شەھیدان و بەڕەڤان حەمدی، بریکاری وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەحمەد مام ڕسول بەڕێوەبەری گشتیی زیندانیانی سیاسی پێشوازییان لێکرا. 


راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوەش دەکات کە لەدانیشتنەکەدا  کە لە تیشک خرایە سەر کێشەو گرفتەکانی کەسوکاری شەھیدان و ئەو یاسا بەرکارانەی کە لەئێستادا کێشەو گرفتیان ھەیەو لە ئاستی خواست و پێداویستییەکانی کەسوکاری شەھیداندا نین بۆئەوەی ھەوڵبدرێت لە داھاتوودا چارەسەر بکرێن


راشیدەگەنن لەکۆبوونەوەکەدا ھەردوولا جەختیان لەسەر ھاوکاری و ھەماھەنگیی نێوانیان کردەوە بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و بڕیاریاندا لە داھاتوو بەدەوامی بە سەردان و کۆبوونەوەکان بدرێت .





ئەم هەواڵە 3646جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad