English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی و شاندێکی ئەمریکی کۆ بوونەوە
2019-04-23 [12:02 PM]

ZNA-هه‌ولێر


راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و جێگری نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ھاوپەیمانی جیھانی دژی داعش کۆبوونەوە.

ئەمرۆ سێشەممە ٢٣/٤/٢٠١٩، مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ لە ولیام رۆبوک، جێگری نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ھاوپەیمانی جیھانی دژی داعش و شاندی یاوەری کۆبووەوە و تێیدا چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە ستیڤ فەیگن کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر ئامادەبوو، دوا پەرەسەندنەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە و رووبەڕوبوونەوەی ھەڕەشەی تیرۆریزم گفتوگۆیان لەسەر کرا.

مەسرور بارزانی، بۆچوونی خۆی لەبارەی جموجۆڵی بەردەوامی داعش لە ھەندێ ناوچەی عێراق روونکردەوە و جەختی لە بایەخی چارەسەرکردنی رەوشی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردەوە و رایگەیاند، پێویستە ھەرچی زووترە زەمینەی لەبار بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی ئەو ناوچانە برەخسێ.

ھەروەھا باسی ھاتنەئارای کەشێکی ئەرێنی لە پەیوەندی نێوان ھەولێر و بەغدا کرد و روونی کردەوە، ئەم کەشە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ھەڵگرتنی ھەنگاوە پێویستەکان بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی تەواوی پرسە ھەڵواسراوەکان، کە کاریگەریان بەسەر سەقامگیرییەوە دەبێت.

لە بەرامبەردا جێگری نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ھاوپەیمانی جیھانی دژی داعش پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ ھێزی پێشمەرگە و ھەماھەنگیی نێوان ھێزە پەیوەندیدارەکان و ھێزەکانی ھاوپەیمانان دووبارە کردەوە و رایگەیاند، پەرەپێدانی ئەو ھەماھەنگیانە بەپێویست دەزانێت بۆ رێگری کردن لە پەرەسەندنی جموجۆڵەکانی تیرۆریستان لە عێراقدا.

ھەر لەو کۆبوونەوەیە گفتوگۆکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق و قۆناغەکانی شەڕی داعش لە سوریا تاوتوێ کران.

 

مەسرور بارزانی و شاندێکی ئەمریکی کۆ بوونەوە

 

 





ئەم هەواڵە 2773جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad